هەرێمی کوردستان.. هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستی پێکرد

هەرێمی کوردستان.. هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستی پێکرد
28ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ناوی هەزار و 129 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسند کرد و، چوارشەممە 28-8-2013، واتە لە سەعات 12ی شەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بە بەشداریی ٢٧ کیانی سیاسی و چەند کەسایەتییەک دەستی پێ کرد.
لە شەوی ڕابردووەوە لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له ‌رێگه‌ی‌ تیمه‌كانی‌ پروپاگه‌نده‌یانه‌وه‌ و به‌ هه‌ڵواسینی‌ دروشمه‌كانیان، له‌سه‌ر شه‌قامه‌ گشتییه‌كانی‌ شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، سه‌رگه‌رمی‌ هه‌ڵواسینی‌ پروپاگه‌نده‌كانیان.
بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و وەزارەتی شارەوانیش كاندیدەكان دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكان پۆستەر و بانگەشەكان هەڵبواسن و هەموو جۆرە بانگەشەیەكیش لە شوێنە گشتییەكان قەدەخەیە.
بڕیارە لە رێككەوتی 21-9-2013، هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری‌ 32 قەوارەی‌ سیاسی ئەنجام بدرێت.
Top