كۆبوونه‌وه‌ی خوێندن له كاتی ته‌نگه‌تاوی بۆ په‌نابه‌رانی سوریا به‌ڕێوه‌چوو
جێی باسه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ خرانه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه وه‌ك دروستكردنی قوتابخانه و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له خوێندن دانه‌بڕین.
وه‌زیری په‌روه‌رده له وته‌یه‌كی دا ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی خسته‌ڕوو كه له پێش به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌كه‌ن، ووتی: ده‌بێت چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه.
دوای گفتوگۆ كردن و ئاڵ‌و گۆڕكردنی بیروڕا و دیاریكردنی گیر‌و گرفته‌كان وه‌رگرتنی ڕای ڕێكخراوه‌كان و له‌به‌ر نه‌بوونی ئامار و داتایه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ژماره‌ی په‌نابه‌ران بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له‌م باره‌یه‌وه له ڕۆژی 8/9/2013 ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها هه‌موو به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه كه ئاماده‌یی خۆیان نیشان دا بۆ هاریكاری كردنی په‌نابه‌رانی سوریا وه‌ك ئه‌ركێكی ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی .
