كرێی گواستنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی جووتیاران تاكو ئێستا نەدراوەتەوە
جوتیاران لە لایەنی پەیوەندی داری حكومەت داوا كار بوون، ئەمساڵ ئەوان بە هۆی نەخۆشیی كشتوكاڵی توشی زیانی ماڵی زۆر بوونەتەوە و ئەگەر خەرجی گواستنەوەی بەرهەمەكانیان پێ بدرێتەوە، ئەوەندە زیانی ماَڵیان پێ ناگات.
بەرێوەبەری خزمەتگوزاری لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاویەكان، كامل محەممەد، لەم بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بەهۆی كەمكردنەوەی بودجەی وەزارەتەكان بۆ ئەمساڵ، نەتوانرا كرێی گواستنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان بۆ جووتیاران سەرفبكرێتەوە كە لە ساڵی 2009وە ئەو بریارە لە لایەن وەزارەتی كشتوكاڵ پەیرەو دەكرا و لە بەرامبەر هەر تۆنێك بری 60 هەزار دینار بۆ جوتیارانی ناوچە دورە دەستەكان خەرجدەكرایەوە.
