شێخان.. چەند چالاکییەک لە ٢٥ ساڵەی ئەنفالی بادینان بەڕێوەچوو

شێخان.. چەند چالاکییەک لە ٢٥ ساڵەی ئەنفالی بادینان بەڕێوەچوو
27ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- بە ئامادەبوونی عەلی عەونی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی ٢٠ ی پارتی لە شێخان و عەلی بەندی بەرپرسی سەنتەری ئەنفال لە پارێزگای دھۆک و کەسوکاری ئەنفالکراوان، ٢٥ ـە مین ساڵیادی ئەنفالی بادینان بە نیشاندانی وێنەی ئەنفالکراوان ھاتە ساغ کردنەوە.

بەم بۆنەیەوە سەنتەری ئەنفال لە دھۆک بە ھاوکاری نووسینگەی رۆشنبیری و راگەیاندنی لقی٢٠ لە سەنتەری قەزای شێخان و لە ناو بازاردا پێشانگایەکی وێنەیی کردەوە کە تێیدا وێنەی ئەنفالکراوان و بەڵگەی ئەو سەردەمە ھاتنە نیشاندان، ھەروەھا چەندین وتار لەو رێورەسمەدا ھاتنە خوێندنەوە.
Top