لەگەرمیان خەڵکی بە سیستەمی یاسای ھەڵبژاردنی وڵاتان ئاشنا دەکرێ

لەگەرمیان خەڵکی بە سیستەمی یاسای ھەڵبژاردنی وڵاتان ئاشنا دەکرێ
27ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- بۆ ئاشناکردنی ھاووڵاتیانی گەرمیان بە یاسای ھەڵبژاردنی وڵاتانی فڕەنسا و میسر بەنمونە لەکتێبخانەی گشتی شارەدێی رزگاری سیمنارێک رێکخرا.

کوردۆ عەزیز لە رێکخراوی کۆمەڵەی شەبەنگ لەگەرمیان راگەیاند: کۆمەڵەی شەبەنگ لەگەرمیان بەھاوکاری کتێبخانەی گشتی شارەدێی رزگاری لە پێناوی ئاشناکردنی ھاووڵاتیانی گەرمیان بە سیستەمی یاسای ھەڵبژاردنی وڵاتان و سود وەرگرتن لێیان سیمنارێک بۆ قوتابیەکی زانکۆی ئەسکەندەریە لە میسر رێکخرا بە ناوی ھیوا رەشید کە بە ناونیشانی \"سیستەمی یاسای ھەڵبژاردن، فڕەنسا و میسر بە نمونە\"" ساز کرا کە تێیدا سستەمی ھەڵبژاردنی ئەو وڵاتانە شیکرایەوە بە تایبەتیش گرنگیی بەشداری کردنی ھاووڵاتیان لەو پرۆسە دیموکراسییەدا.
"
Top