لەمەودوا لە ھەولێر فیزای وڵاتی پۆلەندا بە ھاووڵاتیانی کوردستان دەدرێ
ھەروەھا گوتی، کونسوڵگەریی پۆلەندا ئاسانکارییان بۆ کراوە کە ژمارەیەک لە شارەزایان لە ئێستەدا لە بواری شوێنەواردا کۆمپانیای شارەزاو پسپۆڕی پۆڵەندی ماوەیەکە توێژینەوەو کنە و پشکنین و کار لە چەند شوێنەوارێکی سنووری پارێزگای دھۆک دەکەن. لەبەرامبەردا ئەندازیار دلشاد شەھاب وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار راگەیاند: ئێمە خوازیاری پەرە پێدانی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ وڵاتی پۆلەندا بە پێی یەکێک لەوڵاتانی ئەورووپاو ئەزموونێکی دەوڵەمەندی ھەیە لەسەرجەم بوارەکاندا و وڵاتێکی پێشکەوتووە، کوردستانیش لە ئێستادا لە قۆناغێکی گرنگی ئاوەدانکردنەوەو بەرەوپێشچون دایە، بۆیە پێویستیمان بە ئەزموون و شارەزایی ئەو وڵاتە ھەیەو بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییەش ئامادەین ھەموو جۆرە کارئاسانییەک بخەینەروو.
لەلایەکی دیکەوە ئەندازیار دلشاد شەھاب وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە Eunsub Kim بەرپرسی سەرەکی رێکخراوی کۆیکای کۆری لە ھەولێر کرد، لە دانیشتنێکدا لەسەرەتادا بەرپرسی سەرەکی رێکخراوی کۆیکا کۆتایی ھاتنی پۆستەکەی لە رێکخراوەکە لە ھەولێر خستەڕوو و سوپاسی ھاوکارو ھەماھەنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری لە کارو ئیشەکانیان کرد و ئاماژەی بەوەدا لەھەموو کارو پرۆژەکانی لە ھەرێمی کوردستان کردوویانە بەتایبەتی لە پرۆژەی ئاوی دەوروبەری زاخۆ کە لەسەر بودجەی رێکخراوی کۆیکا و پارێزگای دھۆک ئەنجام دەدرێت و پرۆژەکە دیزاینەکەی تەواو بووە و ھەر لەلایەن کۆمپانیای کۆری جێبەجێ دەکرێت و کارکردن تا ئێستاکە لەو پرۆژەیە زۆر بەباشی و جیدی رۆیشتووە، لە پاشان وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ئاماژەی بەو ھاوکاری و پشتگیرە گرنگ و کاریگەرو گەورەیەی رێکخراوی کۆیکای کۆری لە ھەرێمی کوردستان کرد و ھەموو کات ئەوەیان لەبیرە کە رێکخراوی کۆیکای کۆری ھاوکاری کوردستانیان کردووە و رۆلی بەرپرسی سەرەکی رێکخراوەکەی لە کارو بەرنامەکانیدا لەماوەی پۆستەکەیدا لە کوردستان بەرز نرخاند، ھاوکات وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ئاماژەی بەوەشدا ھەر کەس و لایەنێک حەز بە خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بکات ئەوە بە تەئکید ھەموو کات ئاسودە و سەرکەوتوو دەبیت و ھەروەھا ھەموو ھاوکاریەک پێشکەش بە بەرپرسی تازەی رێکخراوی کۆیکای کۆری و بەرنامەکانی لە کوردستان دەکەین.
