دوو دەمانچە و بڕێک پارەیان بردبوو لە ھەولێر دوو دز دەستگیر کران

دوو دەمانچە و بڕێک پارەیان بردبوو لە ھەولێر دوو دز دەستگیر کران
27ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گولان میدیا)- نووسینگەی ڕۆژھەڵاتی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان، ڕایدەگەیەنێت کە بە ھەماھەنگیی پۆلیسی فریاکەوتن توانیویانە دوو کەس بە ناوەکانی (د.ک.ح) و (ح.پ.س) دەستگیر بکەن کە دوو دەمانچە و بڕێک پارە ‌و چەند ئامێرێکی مۆبایلیان لە ماڵێک دزیبوو.

دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس لە دزرانی کەلوپەلی ماڵێک ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. دواتر مەفرەزەیەکی نووسینگەی نەھێشتنی تاوان لە کاتی پشکنینی شوێنی ڕووداوەکەدا بۆیان دەرکەوت کە تاوانباران ھێشتا نزیکن لە شوێنەکە، ئەوە بوو بە ھەماھەنگیی پۆلیسی فریاکەوتن و نەھێشتنی تاوان توانرا ھەردوو تاوانبار بە ناوی (د. ک. ح) و (ح. پ. س) دەستگیر بکرێن.
عەمید محەمەد حەمەدەمین پیرداود ئەفسەری نووسینگەی ڕۆژھەڵات بۆ نەھێشتنی تاوان، ڕایگەیاند کە تاوانباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە بە مەبەستی دزیکردن چوونە ئەو ماڵە و دوو دەمانچە و بڕێک پارە ‌و چەند ئامێرێکی مۆبایلیان دزیوە.
گوتیشی \"دادوەر بڕیاری دا بە بەندکردنیان بەپێی ماددەی (٤٤٣) لە یاسای سزادان و تەواوکردنی لێکۆڵینەوە\""."
Top