بەمەبەستی ئاگاداربوون لەرەوش و ژیان وگوزەرانیان وەیسی سەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەیاوەری ژمارەیەك لە مامۆستای ئایینی سنوورەكە ئاوارەبووانی رۆژئاوای كوردستانیان لە كەمپی بێخمە بەسەر كردەوە و هاوكات چەندین پێداویستی و كەلوپەلیان پێشكەش بە كوردانی رۆژئاوا لەم كەمپە كرد، لای خۆشییەوە بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران راگەیاند دوای ئەوەی لە وتاری رۆژی هەینییەوە مامۆستایانی ئایینی هانی زیاتری هاوولاتیانیان دا كە كۆمەك و هاوكاری بۆ كوردانی رۆژئاوا كۆبكەنەوە بەپێویستمان زانی ئەمرۆش لەگەل مامۆستایانی ئایینی ناوچەكەمان كەمپەكە بەسەر بكەینەوە و ژمارەیەك هاوكاری وپێداویستیان پێشكەش بكەین چوونكە ئەم هاوكاری كردنە بەئەركێكی ئایینی و نیشتیمانی دەزانین ودەستخۆشیش لەخەلكی سنورەكە دەكەین بۆ یارمەتی و هاوسۆزیان لەگەل كوردانی رۆژئاوا، لە كۆتایی سەردانەكەشیاندا زانایانی ئایینی سۆران مزگەوتی كەمپەكەیان بەسەر كردەوەو بەلێنیان دا چارەسەری كەموكورتی و وپێداویستیەكانی مزگەوتی كەمپەكە بكەن.