کەلار: گیان لەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی خانووە رووخاوەکە

کەلار: گیان لەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی خانووە رووخاوەکە
پاش ئەوەى دوو رۆژ لەمەوبەر لە شارى کەلار لە کاتى ڕوخاندنى خانوویەک شەش کەس برینداربوون. نیوەرۆى ئەمرۆ یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەى سلێمانى گیانى لە دەستدا.

سەرچاوەیەکى نزیک لە کەسوکارى ئەو هاووڵاتییەى بە ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند؛ نیوەرۆى ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەى گشتى سلێمانى \"دڵشاد حەمید\""ی تەمەن 30 ساڵ کە فەرمانبەرە لە فەرمانگەى کارەباى کەلار لەبەر سەختى برینەکەى گیانى لە دەستداوە.

سەرچاوەکە گوتیشی \"" ناوبراو لە کاتى روخانى سەقفى خانووەکە بە سەختى برینداربووە و پاش دوو رۆژ لە ژێر چاودێرى وردى پزیشک سەرئەنجام گیانى لە دەستدا\"".


شەوى هەینى رابردوو لە گەرەکى شەهیدانى قەزای کەلار لە کاتى رووخانى خانوویەک، شەش کەس کە خزمى یەکتربوون برینداربوون و دوان لە بریندارەکان لەبەر سەختى برینەکان ڕەوانەى سلێمانى کران و ئەمرۆ یەکێکیان گیانى لە دەستدا."
Top