بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت خانەنشین دەكرێت
كۆمپانی كۆمپیوتەری مایكرۆسۆفت لە 13 ساڵی بەڕێوەبردنی لەلایەن بالمێرەوە، بەرزبوونەوەیەكی ئابووری سەركەوتووی هەبوو، بەڵام لەم دوواییانەدا جۆری كاركردنی كۆمپانیاكە رەخنەی لێگیرا.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی خانەنشین بوونی ستیڤ بالمێر، بەهای پشكەكانی بۆرسەی مایكرۆسۆفت 9% زیادیكردووە.
بالمێر لە ئیمێڵێكدا كە بۆ كارمەندانی مایكرۆسۆفتی ناردووە، نووسیویەتی لە ماوەی یەكساڵدا خۆی خانەنشین دەكات.
مانگێك لەمەوبەر بالمێر هەواڵی چاكسازی مایكرۆسۆفتی لەبەر ئەو رەخنانەی لێیگیرابوو راگەیاند و لە نامەیەك بۆ كارمەندەكانی نووسیبووی پێویستمان بە بەڕێوەبەرێكی دیكەیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەكی درێژخایەن لەسەر كاربێت و ئەو ئەركانەی وەك بەڕێوەبەرێكی نوێ بۆی دەستنیشان كراون تێپەڕێنێت.
گەورەترین كۆمپانیای بەرنامەی كۆمپیوتەری جیهان كۆمیتەیەكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی كەسێكی نوێ لە جێگای ستیڤ بالمێر دابنێت.
ستیڤ بالمێر تەمەنی 57 ساڵەو دەرچووی بەشی ژمێریاری و ئابووری زانكۆی هارڤاردە، 33 ساڵ لەمەوبەر وەك كارمەندێكی مایكرۆسۆفت وەرگیرا، لە كاتێكدا كۆمپانیاكە تەنها 29 كارمەندی هەبوو.
رووداو
