هەڵبژاردنی پەرلەمان دواناخرێت

 هەڵبژاردنی پەرلەمان دواناخرێت
بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمیسیۆن رایگەیاند كە هەڵبژاردنی پەرلەمان دواناخرێت و لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت. سەرۆكی كۆمیسیۆنەكەش دەڵێت هێشتا بڕیارمان نەداوە.

عەبدولڕەحمان خەلیفە، بەرپرسی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بە (رووداو)ی راگەیاند: \"بڕیاردراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا لە 21-9-2013 ئەنجام بدرێت\"".

جەختیكردەوە، كە ئەوان وەك كۆمیسیۆن هیچ كێشەیەكیان لەو رووەوە نییەو ئامادەكاریی تەواویان بۆ ئەو هەڵبژاردنە كردووە.

سەبارەت بە كێشەی تۆماری ناوی دەنگدەرانیش گوتی \""لەبەر ئەوەی تاوەكو ئێستا لایەنەكان وەڵامیان نەبووەو ئەمڕۆش دوا وادە بوو بۆ وەڵامی لایەنەكان، بۆیە تۆماری دەنگدەران دەستكاری ناكرێت، چونكە كاتی دەوێت\"".

پێشتر كۆمیسیۆنی باڵا بە فەرمی داوایكرد، كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت و هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجامبدرێت، ئەویش بەمەبەستی پێداچوونەوە بە تۆماری ناوی دەنگدەراندا. بۆ وەڵامی ئەم داوایەش تاوەكو ئەمڕۆ 24-8-2013ی دیاریكردبوو، بەڵام هەر زوو داواكە لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانەوە رەتكرایەوە.

جیاواز لە لێدوانەكەی خەلیفە، سەربەست ئامێدی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە (رووداو)ی راگەیاند \""تاوەكو كاژێر 4ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر وەڵامی لایەنەكان رادەوەستین دواتر دەگەڕێینەوە بەغداو لەو بارەیەوە كۆدەبینەوە\"".

لەبارەی راگەیاندنی كاتی هەڵبژاردنیشەوە بە دواخستن یاخود دوانەخستنی، سەربەست ئامێدی گوتی \""ئەم هەفتەیە بڕیاری لەبارەوە دەدەین\"".

سەبارەت بە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، عەبدولڕەحمان خەلیفە گوتی: \""بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی دامانناوە ئامادەكارییەكان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە\"".

21-9-2013 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و بەپێی لێدوانێكی پێشووتری سەربەست ئامێدی، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ماوەی 20 رۆژ پێشتر واتە لە سەرەتای مانگی 9 پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات. بڕیاریشە دوو مانگ دواتر، واتە لە 21-11-2013 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوەبچێت.






رووداو"
Top