کوژران و برینداربوونی 7 کەس لە کەرکوک

کوژران و برینداربوونی 7 کەس لە کەرکوک
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند: بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە گەڕەکی تسعینی ئەو شارە حەوت کەس بوون بەقوربانی .

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی \"ئەین\"" ە سەرچاوەکە گوتی \""سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە بەرامبەر بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک لە گەڕەکی تسعین دوو کەس کوژران و پێنجی دیکە بریندار بوون کە چەند کەسێکیان برینەکەی سەختە\"".

ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە هیزێکی ئەمنی گەمارۆی شوێنی رووداوەکەیان داوە و بریندارەکانیان گواستۆتەوە بۆ نەخۆشخانە و کوژراوەکان بۆ پزیشکی دادوەری ."
Top