رۆژی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دیاریكرا
بەپێی راگەیاندنی لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد، ئەندامانی كۆنگرە پێكدێن لە 600 ئەندام، كە بەسەر باكوور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای كوردستان و دەرەوەی وڵات دابەش دەكرێن.
بەپێی راگەیەنراوەكە پێكهاتەی ئەندامانی كۆنگرە بەم شێوەیە دەبێت \"رێژەی لە سەدا 10 بۆ رێكخراوەكانی گەنجان، لەسەدا 10 بۆ كەسایەتییەكان، لەسەدا 35 بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و لەسەدا 45 بۆ پارتە سیاسییەكان دەبێت\"".
هەروەها لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە بڕیاری داوە \""كە لەسەدا 40ی ئەندامەكانی دەبێت لە ژنان پێكبێت و بڕیاریش دراوە هەموو پارچەكانی كوردستان بە رەچاوكردنی ئەو رێژانەی كە دەستنیشانكراون ئەندامانی خۆیان دیاری بكەن\"".
كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بە ئامادەبوونی 300 میوانی بیانی كە لە دۆستانی كورد و پەرلەمانتارانی ئەوروپی پێكدێن دەبەسترێت.
رووداو"
