گرووپی ئاڵای كوردستان: یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سوكایه‌تی به ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن
گرووپی ئاڵای كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپیه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر نێردراوه‌و وێنه‌یه‌كیشی بۆ هه‌ر یه‌ك له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم، رای گشتی و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی کوردستان ره‌وانه كراوه، ده‌ڵێت; لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ١٧/٨ کە لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی، لە بەرامبەر ھاوسۆزیان لەسەر رووداوەکانی میسر ، کە لەپارکی شانەدەری شاری ھەولێر بەئامادەبوونی ئەمیندار، ئەمیر، کەسایەتی و ژمارەیەک لەسەرکردەی ھەردوولا بەرێوەچوو. لەلایەن چەند کەسێکی ئامادەبووی ئەو خۆپیشاندانە سوکایەتی بەئاڵای پیرۆزی کوردستان کراو شکۆی و بەھای پیرۆزی ئاڵا کەم نرخێندرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه، جگە لە گۆڕینی شێوەی ئاڵای كوردستان، چەندین دروشم و وتە بە زمانی عەرەبی و بیانی لەسەر ئاڵای كوردستان نووسراوه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی گرووپی ئاڵای كوردستان نووسینگه‌ی هه‌ولێر، هێمن ئه‌حمه‌د تایبه‌ت به ئاژانسی رادیۆ و ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، به‌ڵگه‌یان له ده‌ستدایه كه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی سووكایه‌تییه‌ی به ئاڵای كوردستان كراوه.
گووتیشی: ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوو لایه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی به ئاڵای كوردستانیان كرد، داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان نه‌كه‌ن، ئه‌وا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و داوای یاساییان له سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، بەتوندی ئیدانەی ئەو سوکایەتییە دەکات و پێشیوایه ئەو سوکایەتی کردنە بەنەتەوەی كورد و بریندارکردنی ھەستی گه‌لی كوردستانه و جێگه‌ی داخێكی گه‌وره‌یه کە نەوەی شەھیدان بە چاوی خۆیان گۆڕینی ئاڵاکەیان ببینن لەپێناو بەرژەوەندی سیاسیانەی نەخوزراو.
هه‌روه‌ها گروپی ئاڵای کوردستان ده‌ڵێت: لێرەوە بەپێوستی دەزانین داوا لەھەردوو لایەنی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بکەین، داوای لێبوردن لەخەڵک و جەماوەری کوردستان بکات و ھاوشانی ئێمە سەرزەنشت و ئیدانەی کاری لەو شێوەیە بکه‌ن.
داوا لە ھەر سێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێم، تەواوی حزب و لایەنەکانه سیاسییه‌كان، ناوەندەکانی میدیا و رۆژنامەنووسان و جەماوەری بەشەرەفی کوردستان دەکات، بێدەنگ نەبن لە ئاست ئەو سوکاتییە و بەدەم ئەو راگەیاندنەوە بێن و ئەو دوو لایەنە و ئەو کەسانەی بەم کارە ھەڵساون ناچار بەداوای لێبوردن بکرێن.
له كۆتاییدا گرووپی ئاڵای كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو لایه‌نه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاڵای كوردستانیان شێواندووه ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان نه‌كه‌ن، ئه‌وا رێوشوێنی تری یاسایی دەگرینە بەر، تا شکۆ و پیرۆزی ئاڵای كوردستان لەجێی خۆیدا بمێنیتەوە و کاری لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە.
گرووپی ئاڵای کوردستان له ٢٠٠٧ لە شاری دھۆک راگەیه‌ندرا و لقی لە ھەولێر و شارەکانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ھەیە، له ٢٠٠٩ مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم پێدراوە و خاوەنی ١٩ ھەزار ئەندامە لە ھەر چوار پارچەی کوردستان .
ئه‌و گرووپه بەشێوەیەکی خۆبەخشانە بۆ پاراستنی شکۆ و شکۆمەندی ئاڵای کوردستان کار دەکات و سه‌ره‌كیترین ئامانجیشی پاراستن، رێزگرتن و پیرۆزراگرتنی ئاڵای کوردستانە.
