نوێنه‌رێكی كورد: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌كه‌م، کورد لە سوریا بپارێزێت

نوێنه‌رێكی كورد: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌كه‌م، کورد لە سوریا بپارێزێت
پەرلەمانتارێکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی وێرای ئەوەی داوا لەحکومەتی عێراق دەکات هاوکاری ئەو کوردانە بکات کەوا لە رۆژئاواوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، هاوکات داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کوردەکانی سوریا بپارێزێت و کۆمەکى مرۆڤانەشیان بۆ ته‌رخان بكات تا لەناو وڵاتى خۆیان بمێنن.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سه‌ر به‌هاوپەیمانی کوردستانی مەحمود عوسمان، رایگەیاند:\"رۆژانە بەهەزاران کوردى رۆژئاوا دەربازى هەرێم دەبن و ترسی تیرۆر و شەڕ و برسێتى رادەکەن، پێویستیان بەهەموو جۆرە کۆمەکێک هەیە، لەکاتێکدا کە داوا لە حکومەت و هاولاتیانى هەرێم و حکومەتى بەغدا دەکەین، بەهەموو شێوەیەک هاوکاریان بکەن، پێویستە حزبەکانى رۆژئاوا یەکگرتوو بن و هه‌ست به‌ بەلێپرسراوی بكه‌ن.\""

عوسمان داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، کورد لە سوریا بپارێزێت و کۆمەکى مرۆڤانەشیان بۆ ته‌رخان بكات تا لەناو وڵاتى خۆیان بمێنن و ناچارى چۆڵکردنى و دەربەدەربوون نەبن، هەموو ئه‌و وڵاتانه‌ی گرنگی به‌ رەوشى سوریاوە ده‌ده‌ن، پێش هەموویان ئەمریکا و روسیا، کار بۆ کۆتاییهێنان بەشەر و شۆر لەو وڵاتە بکەن، هه‌وڵی هێنانەدى رژێمێکى دیموکراتى و دادپەروەری و نیشتمانى بده‌ن کە گەلى کوردیش لەچوارچێوەیه‌دا بەمافەکانى خۆى شادبێت."
Top