نەخۆشخانەیەکی نوێ لە دەربەندیخان دروست دەکرێت

نەخۆشخانەیەکی نوێ لە دەربەندیخان دروست دەکرێت
بەمەبەستی بە دواداچون لە گرفتەكانی تەندروستی لە سنوری شارۆچكەی دەربەندیخان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی سلێمانی سەردانی دەربەندیخانی کرد و لەو سەردانەیدا بڕیاری دابین كردنی پزیشك بۆ مەڵبەندی تەندروستی چنارەی بیست و چوار كاتژمێری و چەندین ئامێری گرنگی تەندرووستی و هەروەها نەخۆشخانەیەكی دیكە بۆ دەربەندیخان دا .

بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی سلێمانی، دكتۆر میران، دەربارەی سەردانەكەی بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر گوتی: ئەمڕۆ بۆ بەدواداچوونێك سەردانی دەربەندیخان و دەورووبەریمان كرد و هەروەها سەردانی مەڵبەندی تەندروستی چنارەی بیست و چوار كاتژمێریمان كردوو كە ئەم مەڵبەندە زیاتر بۆ ئەو ڕووداوی هاتووچۆیانەی لە سەر ڕێگای دەربەندیخان سلێمانی ڕوو دەدەن. بۆیە ئێمە ئەمبوڵانسمان بۆ دابین کردوون هەروەها دە كارمەندیشی لێیە و 24 كاتژمێرییە و سێ‌ پزیشكیشی بۆ دابین دەكەین \".

دكتۆر میران، گوتی: لە دەربەندیخانیش بە گشتی ڕەوشی تەندروستی زۆر باشە بینایەكی كلینیكی ڕاوێژكاری لێیە هەوڵ دەدەین لەگەڵ بەڕێز وەزیری تەندوستی كە بوجەیەكی بۆ دابین بكەین بۆ ئەوەی ئامێری پێویستی بۆ دابین بكەین و ئێستا لە دەربەندیخان نەخۆشخانەیەكی گشتی لێیە بیست و چوار كاتژمێری و نەخۆشخانەیەكی دیكەش دادەمەزرێنین \""."
Top