له كه‌ركووك 4 تیرۆریست ده‌ستگیر كران
ملازم فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی، به‌رپرسی هۆبه‌ی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی كه‌ركووك، به په‌یامنێری راگه‌یاند \"له دوو هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی جیادا هێزه‌كانمان له گه‌ڕه‌كه‌كانی واستی و حوزیرانی شاری كه‌ركوك توانیان 4 تیرۆریست ده‌ستگیر بكه‌ن كه داواكراون.
گوتیشی یه‌كێك له‌و 4 تیرۆببریسته سه‌ركرده‌یه‌كی بالاَی رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌یه به ناوی ماهیر یاسین غه‌دیر الزاوی، كه خه‌ڵكی شاری رومادی‌یه و والی رێكخراوی قاعیده‌یه له پارێزگای تكریت و به‌رپرسه له هێنانی تیرۆریسته خۆكوژه‌كان بوَ پارێزگاكانی كه‌ركووك و مووسڵ و تكریت.
ئاشكراشی كرد ئه‌م تیروَریسته دوای هاتنی بوَ شاری كه‌ركووك توانیویه‌تی له كوَمپانیای نه‌وتی باكوور دابمه‌زرێت وه‌كو فه‌رمانبه‌ر."
