شاندێكی ئەوروپایی تایبەت بە پێكەوەژیانی ئایینی، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

شاندێكی ئەوروپایی تایبەت بە پێكەوەژیانی ئایینی، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات
بڕیارە لەڕۆژی 22 ی ئەم مانگە شاندێكی ئەوروپی تایبەت بەپێكەوەژیانی ئایینی سەردانی كوردستان بكەن.



بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەریوان نەقشبەندی، ڕایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی مەسیحی و ئێزیدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف، شاندێكی ڕێكخراوی ( Chrislich-Ezdische Gesellschaft) ی ئەوروپا كەرێكخراوێكی تایبەت بە پێكەوەژیانی ئایینیەو بارەگای سەرەكی لەئەڵمانیایە و چالاكوانان و كەسایەتی مەسیحی و ئێزیدی تێدایە، لەبەرواری 22/8/2013 دەگەنە شاری هەولێر\".



مەریوان نەقشبەندی، گوتی: لە سەردانەکەیاندا دامەزراوە ئایینی و ئیداریەكانی هەرێمی كوردستان بەسەر دەکەنەوە و لەڕەوشی پێكەوەژیانی هەرێم دەكۆڵنەوە و بەنیازن پردی پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و دامەزراوە ئایینیەكانی هەرێم دروست بكەن\""."
Top