2013/9/10 یەكەمین رۆژی دەوامە لە قوتابخانەكانى هەرێمی كوردستان
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له خۆ ئاماده‌كردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن 2013–2014 كرا و بڕیاردرا هه‌موو مامۆستایان ده‌بێت له 22/ 8/ 2013 په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌كانیانه‌وه بكه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ناویان بۆ چاودێریكردنی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه هاتۆته‌وه یان نا.
هه‌روه‌ها بریاردرا كه‌وا هاوشێوه‌ی پارساڵ ڕۆژی ده‌ست به‌كاربوون له 1/9/2013 ببێت و یه‌كه‌م ڕۆژی زه‌نگ لێدان له 10/9/2013 ببێت.
هه‌روه‌ها باس له دامه‌زراندنی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی و گرێبه‌ست كرا، كه بۆ ئه‌م ساڵی خوێندن 3350 پله‌ی دامه‌زراندنه هه‌میشه‌یی و 1000 پله‌ی گرێبه‌ست بۆ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌رخان كراوه كه ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رمێش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی پیویستی ناوچه‌كه ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك قوتابخانه له یه‌ك قوتابخانه خرایه به‌رباس كه له قوناغی جێبه‌جێكردندایه.
KTV
