هه‌فته‌ی داهاتو بیمه‌ی بێكاری له‌قه‌زاكانی سنوری شاره‌زور دابه‌شده‌كرێت
سلێمانی، ئاوێنه‌نیوز: له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زور، كامیل غهفو، رایگه‌یاند، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر (621) كه‌س ده‌ربڕاوه كه ناویان بۆ وه‌رگرتنی بیمه‌ی بێكاری ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا ناوه‌كانیان به‌ده‌ست ئه‌وان نه‌گه‌یشتووه‌و پێشتریش ره‌زامه‌ندی (769) كه‌س هاتۆته‌وه .
كامیل غه‌فور وتیشی، له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان، هه‌زارو (473) ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگه ناویان تۆماركراوه، كه دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر قه‌زاكانی (هه‌ڵه‌بجه، سه‌یدسادق، شاره‌زورو پێنجوێن).
ناوبراو رونیكرده‌وه كه له‌و ژماره‌یه‌ش (59) سودمه‌ندبو له‌قه‌زای پێنجوێن‌و (739) له‌هه‌ڵه‌بجه‌و (334) لهشارهزورو (341)ی دیكه له‌سه‌یدسادق ناویان تۆماركراوه، كه بیمه‌ی سێ مانگیان پێدهدرێتو بڕه‌كه‌شی (450) هه‌زار دیناره‌و بۆ هه‌ر مانگێك (150) هه‌زار دیناره.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ تۆری هه‌واڵی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زور وتی، چاوه‌ڕوانین له‌هه‌فته‌ی داهاتودا لیستی ناوی سودمه‌ندبوانی بیمه‌ی بێكاری بگاته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، به‌جۆرێك بیمه‌ی بێكاری له‌و شوێنانه له‌ڕێگه‌ی بانكهكانیانهوه دابه‌شده‌كرێت‌و له‌چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵه‌بجه ده‌درێت.
بیمه‌ی بیكاری تایبه‌ته به‌ده‌رچوانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كه دانه‌مه‌زراون‌و هیچ كارێكیان نییه‌و بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بری 150 هه‌زار دینارییان بۆ خه‌رجده‌كرێت.
