سەلاحەدین دەمیرتاش: ئەگەر حكوومەت هەنگاو نەنێت، ئەوا كورد دەست بە راپەرین دەكات
لەمبارەیەوە ئاژانسی ئیلكەخەبەر بڵاویكردەوە كە هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە، كورد بۆ چارەسەركردنی پرسی كورد و سەرخستنی قۆناغی چارەسەری ئەركی سەرشانی خۆی جێبەجێ كردووە و پێویستە دەوڵەتی توركیایش ئەركی خۆی جێبەجێ بكات.
سەلاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوە كردووە كە ئێستە حكوومەت باسی پاكێجێكی نوێ دیموكراتیزەکردنی توركیا دەكات و بۆ ئاشكرا بوونی ناوەڕۆكی ئەم پاكێجە تا یەكی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ چاوەڕوان دەكەن. بەڵام ئەگەر هاتوو تا ئەو كاتە حكوومەت هەنگاوی باش و ئەرێنی نەنا ئەوا كورد دەست بە راپەرینێكی سەرانسەری دەكات و پەكەكەیش چی بكات و هەڵوێستێكی چۆنی هەبێت ئەوا تەنیا پەكەكە بۆ خۆی دەزانێت.
