حکومەتی ھەرێم چارەسەری مندالێکی گەرمیان دەکات کەتووشی نەخۆشیەکی دەگمەن ھاتووە

حکومەتی ھەرێم چارەسەری مندالێکی گەرمیان دەکات کەتووشی نەخۆشیەکی دەگمەن ھاتووە
14ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- پاش بڵاوبونەوەی ھەواڵی تووشبوونی منداڵێکی کچی گەرمیانی بەناوی ئاسیا ئیبراھیم بەنەخۆشیەکی دەگمەن کە بۆتە ھۆکاری دەرپۆقینی چاوەکانی، لە ئێستادا ئیدارەی گەرمیان ئاشکرای دەکات لەلایەن حکوومەتی ھەرێمەوە بەڵێنیان وەرگرتوە ئەو منداڵە ببینە دەرەوەی کوردستان بۆ چارەسەر.

لە راگەیەنراوێکدا ھەڤاڵ ئیبراھیم وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان رایگەیاندووە، پاش بڵاوبونەوەەی وێنەی منداڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەلاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی ئەو منداڵەی کردوەو لە جێگیری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بەڵێنی وەرگرتووە چارەسەری منداڵەکە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بگیرێتە ئەستۆ.
Top