تاکو ئێستا بەردی بناغەی هیچ سەنتەرێکی ئۆتیزم دانەنراوە
فەرەیدون بێوار، بەرپرسی پێشووی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان، بە پەیامنێری ڕاگەیاند \"ئەگەر ئێستاش دەست بە دروست کردنی ئەو سەنتەرانە بکرێت ئەوا نزیکەی چوار ساڵی دیکەی دەوێت تاکو سەرجەم کارەکانی بەکۆتا دێت\"".
گوتیشی پێویستە کۆمەڵهی ئۆتیزمی کوردستان فشارەکانی خۆی بۆ سەر حکومەت چڕ بکاتەوە تاکو هەرچی زووتر دەست بکرێت بەدانانی بەردی بناغەی ئەو سەنتەرانە.
ههروهها داوای لەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی کرد لە ئێستاوە کارمەند ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکات تاکو بە باشی ڕاهێنانیان پێ بکرێت و دواتر لەو سەنتەرانەی دروست دەکرێت کار بکەن.
بەپێی ئامارێک لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 700 منداڵی تووشبوو بە نەخۆشیی ئۆتیزم هەیە و له جیهاندا له ههر 88 منداڵ، یهکێک تووشی ئۆتیزم دهبێت."
