ئەگەری ئەوە هەیە حاجیانی ئەمساڵ ماوەیەك بەر لە هاووڵاتیان دەنگی خۆیان بدەن

ئەگەری ئەوە هەیە حاجیانی ئەمساڵ ماوەیەك بەر لە هاووڵاتیان دەنگی خۆیان بدەن
١٣ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- مەریوان نەقشبەندی وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بۆ kdp.infoگوتی: بەوهۆیەی كە زیاتر لە 1000 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیا دەكەن و ماوەی ئەو سەفەرەش دەكەوێتە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە وابڕیارە لە مانگی 9ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت ئێمە وەك وەزارەتی ئەوقاف لەسەرەتای هەستكردنمان بەو گرفتە لەهەوڵداین بۆ چارەسەركردنی.

ناوبراو گوتیشی : ماوەیەك بەر لەئێستا نوسراوێكمان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كرد و لەو گرفتە ئاگادارمان كردنەوەو ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە نوسراویان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەیەك كە پێشبینی دەكرێت بەر لە سەفەركردنیان ئەو ژمارە هاووڵاتیە لەهەرێمی كوردستان دەنگی خۆیان بدەن دواتر سەفەر بكەن ئەمەش بۆ ئەوەی ئەو مافەیان نەفەوتێت و چاوەڕوانی وەڵامی كۆمسیۆنین بۆ بڕیاردان و یەكلایی كردنەوەی بابەتەكە.
Top