نزیكه‌ى 3 ملیۆن كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه
سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به(باس‌نیوز)ى گوت \"له 3 پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا 2 ملیۆن 800 و 3 هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، زۆرترین ده‌نگده‌ریش له پارێزگاى سلێمانیه كه ژماره‌یان 1 ملیۆن و 195 هه‌زار كه‌س له‌و پارێزگایه و هه‌ولێریش به پله‌ى دووه‌م به 991 هه‌زار كه‌س و دهۆكیش به 615 هه‌زار كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه\"".
روونیشى كرده‌وه ئه‌و ئاماره ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه له‌ناو هه‌رێمى كوردستان ده‌ژین و هاووڵاتیانى تاراوگه‌ى تێدا نییه."
