نوێكراوه‌ته‌وه‌ ...تەرمی شێرکۆ بێکەس گەیشتە ھەولێر و ئەمشەو لەپایتەختی ھەرێم دەمێنێتەوە

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ...تەرمی شێرکۆ بێکەس گەیشتە ھەولێر و ئەمشەو لەپایتەختی ھەرێم دەمێنێتەوە
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکی ھەرێم و بەرپرسانی حکومی و حزبی پێشوازی تەرمی شاعیری ناوداری کورد شێرکۆ بێکەس کە لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەولەتی ھەولێرەو گەیشتە ھەرێمی کوردستان, کرا, لە دوو رێورەسمدا لە فرۆکەخانەی ھەولێر و وەزارەتی رۆشەنبیری و لاوان تاجە گوڵینەی لەسەر دانرا, بڕیارە ئەمشەو لەھەولێر بمێنێتەوە, سبەی بگەیەنرێتە سلێمانی.



لەمبارەیەوە وەزیری رۆشەنبیری و لاوان, کاوە مەحمود, لە لێدوانێکدا رایگەیاند, شێرکۆ بێکەس ھەموولایەنە جیاجیاکانی کوردستانی کۆکردەوە, ھەموو ھیوا و ئومێدی بێکەس پێشکەوتنی کوردستان بوو.


روونیکردەوە: ئەمشەو تەرمی شێرکۆ بێکەس لە ھەولێری پایتەخت دەمێنێتەوە و سبەی لە کاتژمێر حەوت بەرەو سلێمانی بەرێدەکەوێت, لە رێورەسمێکدا لە پارکی ئازادی بە خاک دەسپێرێت.
Top