حاجیانی كوردستان ڤیزای حه‌ج له‌پایته‌ختی ئوردن وه‌رده‌گرن
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەریوان نەقشبەندی، رایگەیاند: \"وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی زۆری داوه تاوه‌كو وڵاتی سعودیه كونسولخانه یان نوێنه‌رایه‌تیه‌ك له‌هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڤیزای حاجیانی هه‌رێم و عیراق لێره لێبدرێت به‌ڵام سعودیه تائێستا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی له‌به‌غدا نیه، رازی نه‌بوه.\""
نه‌قشبه‌ندی گوتیشی: بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا پاسپۆرتی حاجیانی هه‌رێم و عیراق ره‌وانه‌ی عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن بكرێت و بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر ڤیزه‌یه‌كی حه‌جیش بڕی 10 دۆلار له‌حاجیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گیرێت."
