سبەینێ لە سلێمانی فتسیڤاڵی گەورەی شەڕئاوە بەڕێوە دەچێت

سبەینێ لە سلێمانی فتسیڤاڵی گەورەی شەڕئاوە بەڕێوە دەچێت
سەرجەم ئامادەکاریەکان بۆ بەڕێوەچوونی فێستیفاڵی شەڕەئاوی سلێمانی کراوە و نیوەڕۆی سبەینێش لەکەش و هەوایەکی ئارامدا فێستیفاڵەکە دەست پێ دەکات. چاوەڕێ دەکرێت، ببێتە گەورەترین فێستیفاڵی شەڕەئاو لەجیهاندا.





ئەندامی لیژنەی ئامادەکاری فێستیفاڵی شەڕەئاو لەسلێمانی، گۆران سدیق، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس وڕادیۆی پەیامنێر گووتی: \"لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ئەمنیەتی فێستیفاڵەکە دابین دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانیش بەئامانجی ئەوەی فێستیفاڵەکە بەبێ هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو بەڕێوە بچێت، چەند ئامبولانسێک بۆ شوێنی سازکردنی فێستیفاڵەکە دابین دەکات \"".



گۆران سدیق گوتی:\""بیرۆکەی فێستیفاڵەکە لەلایەن قاوەخانەی کلتوریەوە گەڵاڵە بووە و دەیانهەوێ ئاوپڕژێنی یەکتر بکەنە مینبەرێک بۆ خۆشی و شادی\"".



ئەندامەکەی لیژنەی ئامادەکاری فێستیفاڵی شەڕە ئاو ئەوەشی خستەڕوو:\""زیاتر لەچل حەوزی ئاو لە نزیک سەکۆی ئازادی پاڕکی ئازادی بۆ فێستیفاڵەکە ئامادەکراوە و کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ دەست پێدەکات. دوای بەتاڵ بوونەوەی حەوزەکانیش دەست بەجێ لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانیەوە پڕ لەئاو دەکرێنەوە \"".



ساڵانە لەجیهاندا چەندین فیستیفاڵی جۆراوجۆری ناوازە سازدەکرێن یەکێک لەوانەش شەڕە ئاوە. امانجی ئەم فێستیفاڵە بۆ بەسەربردنی چەند ساتێکی خۆشە لەو وەرزه‌ی گەرمادا.



چاوەڕێ دەکرێت فێستیفاڵی شەڕە ئاوی سلێمانی ببێتە گەورەترین فێستیفاڵی شەڕەئاو لەسەر ئاستی جیهان و لە کتێبی ریکۆردە جیهانییەکانی گینس تۆمار بکرێت.



دوای راگەیاندنی سازکردنی فێستیفاڵەکەش لەلاپەڕەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ژمارەیەکی زۆر خەڵکی پێشوازیان لێکردوە و رەزامەندی خۆیان بۆ بەشداریکردن لەو فیستیفاڵە نیشانداوە."
Top