مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لەسەرجەم موسڵمانان دەکات
دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان پیرۆزبایی گه‌رم له هه‌موو موسڵمانی کوردستان و جیهان ده‌که‌ین و هیواردارین هاتنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه به خێر و خۆشی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌موومان و خوای گه‌وره به‌ره‌که‌تی خۆی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان و وڵاتماندا ببارێنێ و بمانخاته به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی.
له‌م بۆنه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی رێی رزگاری کوردستان ده‌که‌ین و یادی رۆڵه‌کانیان به‌رزوبه‌ڕێز راده‌گرین و ستایشی قوربانیدانیان ده‌که‌ین که له سایه‌یدا به‌م رۆژی ئازادی و پێشکه‌وتنه گه‌یشتووین و به‌ڵێنیان بۆ دووپات ده‌که‌ینه‌وه که بره‌و به هه‌نگاوه‌کانی بونیاتنان و گه‌شه‌کردنی وڵات و دیموکراسی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بده‌ین و تواناکانمان ته‌رخان بکه‌ین که دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان به شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه بگه‌یه‌نینه که‌ناری چاره‌سه‌ر و ئارامی.
پیرۆزبایی گه‌رممان بۆ جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و هیوادارین خوای گه‌وره پشت وپه‌نای به‌ڕێزیان بێ له راپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی که ئه‌مڕۆ گه‌یشتوونه‌ته ئاستی به‌دیهێنانی ئاواته ستراتیژییه‌کانی نه‌ته‌وه و نیشتمان.
پیرۆزبایى گه‌رم له جه‌نابى مام جه‌لال سه‌رۆک کۆمارى عیراقى فیدڕاڵ و سکرتێرى گشتى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان_ى هاوپه‌یمانمان ده‌که‌ین و ئومێده‌وارین به‌ساغ و سه‌لامه‌تى بگه‌رێته‌وه ناومان و به‌شدارى خێر و خۆشى گه‌له‌که‌مان بکات.
پیرۆزبایی له سه‌رۆکایه‌تى و ئه‌ندامانى به‌رێزى په‌رله‌مان و رێزدار نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتیمان و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ته‌واوی کابینه به‌ڕێزه‌که‌یان له حکومه‌تی هه‌رێم و، له هه‌موو ده‌ره‌جه‌داران و کارمه‌ندانی هێزه‌کانی ناوخۆ و پیشمه‌رگه قاره‌مانه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین که له‌پێناوی ئارامیه‌مان شه‌ونخونی ده‌کێشن و ژیان و کامه‌رانی هه‌موومان ده‌پارێزن.
پیرۆزباییمان بۆ گه‌لی کوردمان له رۆژئاوای وڵات و بۆ کوردستانیان و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان له هه‌رێم و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ئومێده‌وارین به هه‌وڵ و کۆششی هه‌موومان کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له پێناوی داڕشتنی به‌رنامه و تێڕوانینی ستراتیجی نه‌ته‌وه‌ییمان سه‌رکه‌وتوو بێ و بتوانێ یه‌کڕیزی گه‌له‌که‌مان له‌م هه‌لومه‌رجه پڕ له ته‌حه‌دیاته‌ی ناوچه‌که و له‌به‌رمبه‌ر گۆڕانکارییه دراماتیکییه‌کاندا بپارێزێ و تۆکمه‌تری بکات.
جه‌ژنی ره‌مه‌زان له هه‌موو ئه‌ندامان و کادیران و لایه‌نگرانی پارتیمان پیرۆزه و خوای گه‌وره پشت و په‌نای گه‌له‌که‌مان بێ له رێگای گه‌یشتن به ئاواته ره‌واکانی.
مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
