سەرۆکی ھەرێمی کوردستان جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان پیرۆز دەکات
ئهمهش دهقی پهیامهكهیه
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیھان بەگشتی و، موسڵمانانی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان بە تایبەتی دەکەم .
لە خوای گەورە داواکارم رۆژو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی رەمەزانی لە ھەموو موسڵمانان وەرگرتبێ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی و بەدیھێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجەکانی گەلەکەمان و پتەوکردنی گیانی برایەتی و تەبایی و پێکەوە ژیان و یەکڕیزی نێوان گەلەکەمان.
ھیوادارم جەژنی ئەمساڵ ببێتە سەرەتای کۆتاییھاتنی توندوتیژی و شەڕ و ناخۆشی لە ناوچەکە و تەواوی جیھاندا و ئاشتی و ئارامی بۆ ھەموو مرۆڤایەتی بێتەدی.
مسعود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٩ی رەمەزانی ١٤٣٤ی کۆچی
٧ی ئابی ٢٠١٣ زایینی
