سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تارانی بەرەو ھولێر بەجێھێشت

سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تارانی بەرەو ھولێر بەجێھێشت
\"نێچیرڤان بارزانی\"" سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە رێگای پاڤیۆنی سەرۆک کۆماری فڕۆکەخانەی مێھرئابادی تاران بەرەو ھەولێر بەڕێکەوت.

نێچیرڤان بارزانی کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرزی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوو لە: فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئازاد بەرواری ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندازیار کامەڕان ئەحمەد وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردنی حکوومەتی ھەرێم، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان \""مەسعوود بارزانی\"" بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران دکتۆر \""حەسەن رووحانی\"" سەردانی تارانی پێتەختی ئێرانی کردبووە کاتژمێر ٣ی دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگای پاڤیۆنی سەرۆک کۆماری فڕۆکەخانەی مێھرئابادی تاران بەرەو ھەولێر بەڕێکەوت.

لەم رێوڕەسمەدا کە ھەندێک لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران تێیدا ئامادەبوون، بە ئاڵای ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا و بە ئیحتڕامی نێزامی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تارانی بەرەو ھەولێر بەجێیھێشت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی پایەبەرزی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی یازدەیەمین خولی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، بەشداری کرد و لە پەراوێزی ئەم رێوڕەسمەدا چاوی بە چەندین کەسایەتی پایەبەرزی بیانی و ئێرانی کەوت."
Top