هێنانی ئۆتۆمبێلی تەكسی بۆ كوردستان مەرجدار دەكرێ

هێنانی ئۆتۆمبێلی تەكسی بۆ كوردستان مەرجدار دەكرێ
لەمەودوا تەنیا رێگە دەدرێ ئۆتۆمبێلی جۆری تەكسی مودیل 2012 و 2013 بهێندرێتە هەرێمی كوردستان و رێگەش بە 3 جۆری ئۆتۆمبێل دەدرێ.

عەمید قارد سدیق بەرێوەبەری‌ گشتی‌ راگەیاندن و پەیوەندیەكانی‌ هاتوچۆی‌ هەرێمی‌ كوردستان راگەیاند: لەچوار چێوەی‌ رێكخستنی‌ هاتوچۆ و پێداچونەوە بە ئۆتۆمبیلی‌ تەكسی لە هەرێمی‌ كوردستان بەرێوەبەریەتی‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هەرێم لە بڕیارێكی‌ دەركردووە لە بارەی هێنانی ئۆتۆمبێلی تەكسی بۆ كوردستان.

روونیشیكردەوە، بە پێی ئەو بڕیارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان لەمەو دوا تەنیا رێگا دەدرێ ئۆتۆمبێلی كیلۆ مەتر سفر مۆدیلی 2012 و 2013 و رەنگ خاكیی بهێندرێتە كوردستان، هەروەها تەنیا رێگە بە هاتنی ئۆتۆمبێلی جۆری سكۆدا، نیسان سەنی و تویتا كرۆڵا.
Top