وێنەی نێچیرڤان بارزانی لە ریزی پێشەوەی دەیان سەرکردەی جیھانی

وێنەی نێچیرڤان بارزانی لە ریزی پێشەوەی دەیان سەرکردەی جیھانی
5ی‌ ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- دوێنێ لە مەراسیمی سوێندخواردنی حەسەن رۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکردەی زیاتر لە ٦٠ وڵاتی جیھانی داوەتکردبوو، تێیدا سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانیش یەکێک بوو لە داوەتکراوەکان و وەک سەرکردەی ھەر وڵاتێک مامەڵەی لەگەڵکرا، فەرشی سوور و پێشوازی فەرمی لێ کرا.

بەشێک لە رێورەسمەکە گرتنی وێنەیەک بوو لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان، لەو وێنەیەدا کە میدیاکانی ئێران بە نەریتێکی نوێ ناویان بردووە میوانە تایبەتەکانی سەرکۆماری نوێی ئێران ئامادەبوون. ئەو سەرۆکانە دوێنێ شەو میوانی شەرەف بوون لەسەر خوانی سەرکۆماری نوێی ئێران.
دوێنێ یەکشەممە رێورەسمی سوێندخواردنی حەسەن رۆحانی بەبەشداری ژمارەیەک لە سەرۆک وڵاتان و بەرپرسانی باڵای ئێران بەڕێوەچوو. تیایدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وێنە مێژووییەکەدا وەک ھەر سەرۆکێکی تر دەردەکەوێت.
Top