وه‌زاره‌تی ناوخۆ: سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رۆژئاوای بۆ بابه‌تی مرۆیی و ناردنی كۆمه‌كی مرۆیی دانه‌خراوه و داشناخرێت
ئێمه ڕای ده‌گه‌یه‌نین كه سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رۆژئاوای بۆ بابه‌تی مرۆیی و ناردنی كۆمه‌كی مرۆیی دانه‌خراوه و داشناخرێت و ئه‌و قسانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێن ته‌نیا موزایه‌ده‌ی سیاسییه و بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه.
پێشتر چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنیی كوردستانی و بیانی سه‌ردانی سنووریان كرد و راپۆرتیان له‌سه‌ر نادروستی ئه‌و تۆمه‌تانه بڵاو كرده‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
4/8/2013
