کۆنسولخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر بۆ ماوەی یەک رۆژ دادەخرێت
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە KDP.infoراگەیاند: بەپێی ئەو رێنمایەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ژمارەیەک لە کۆنسولخانەکانی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەریکردووە سبەی رۆژی یەکشەممە بۆ ماوەی یەک رۆژ دادەخرێن.
فەلاح مستەفا گوتیشی: ھۆکارەکەی بۆ خۆپاراستنە لە سەر بنەمای ئەو زانیاریانەی بە ئەوان گەیشتووە، بەڵام ئەمە شتێکی تایبەتمەند نییە بە کوردستان، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە عێراق بە وڵاتێکی ناسەقامگیر دادەنرێت وەک ھەنگاوێک رۆژی یەکشەممە کونسولخانەی خۆیان دادەخەن.
مستەفا رونیشیکردەوە، بەپێی ئەو رێنمایەی بۆیان ھاتووە تەنیا رۆژی یەکشەمە کارەکانیان رادەگرن، ئەگەر ھیچ رێنمایی دیکەیان بۆ نەیێت.
