لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: واشنتۆن زانیاری مه‌ترسیداری سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌منی هیه بۆیه باڵیوزخانه‌ی داخست
ئه‌ندامێكی ئه‌و لیژنه‌یه، حامد موتڵه‌گ، رایگه‌یاند، مه‌ترسی ئه‌مه‌ریكا له داخستنی باڵیۆزی خۆی له به‌غدا له ئاكامی بێ‌بڕوایی و هه‌روه‌ها رێزی بۆ ویست و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كان نییه، به‌بێ بیانوو عێراقی داگیركرد.
موتڵه‌گ وتیشی: كاركانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا نابه‌رپرسیارانه‌یه، تاكو ئه‌مڕۆی گه‌یانده ئه‌و حاله، له‌و كاته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌نا ده‌باته به‌ر داخستنی باڵیوزخانه‌كه‌یان، كه ماوه‌ی 11 ساڵه دای نه‌خستووه، دوای ئه‌و بارودۆخه ناهه‌موار و په‌شۆكاوه، وا پریشكی گه‌یشته ده‌ره‌وه‌ی سنور بۆ وڵاتانی هه‌رێمی، به دڵنیاییه‌وه، ئه‌مه‌ریكا زانیاری مه‌ترسیداری لایه.
روونیكرده‌وه: ئه‌مڕۆ عێراق له باری نائاساییدایه، خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر، سه‌رباز و گروپه چه‌كداره‌كان، ناكۆكییه‌كان و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، بۆ خراپتر له ئێستامان ده‌بات، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌باری ئاسایش رووده‌دات له ویستی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ر نییه، هه‌ر ئه‌ویش به‌رپرسه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له راستیدا ئێمه له ملاملانێ داین، له‌نێوان تیرۆر و تاریكخوازه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌له خێرخوازه‌كان، ئه‌مه‌ریكاش لێره كه‌سانێك نان ده‌دات و له‌ولا جوڵه ده‌كات، هه‌ڵوێستی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی له پێناو مرۆڤایه‌تی و ئه‌خلاقی دا نییه.
دوێنێ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، \"له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه كه ده‌كاته سبه‌ی، بۆ سه‌لامه‌تی و ئاسایشی ده‌رگای باڵیۆزخانه‌كه‌ی وه‌كو هه‌نگاوێكی پێشوه‌خت داده‌خات\""، داوای له هاوڵاتیانی خۆی كرد \""ئه‌وه‌ی پێویستی هه‌یه په‌یوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌وه بكات\""، وای بۆ ده‌چێت كه \""داخستنه‌كه رۆژی زیاتر ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیشبینی بارودۆخه‌كه ده‌كات.\""
"
