گەشتی جۆرجیا و ئێران رووی لە زیادبوونە
دیاری ئه‌نوه‌ر گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵه و گه‌شتكردن بۆته به‌شێكی سه‌ره‌كی له ژیانیدا، ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت \"ماوه‌ی چه‌ند ساڵه سه‌فه‌ر ده‌كه‌م بۆ ده‌ره‌وه هه‌ر جارێك بۆ وڵاتێك ده‌ڕۆم ئه‌مه‌ش بۆته به‌شێك له ژیانی من\""، دیاری وتی: سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاریم حه‌زم به سه‌فه‌ركردن هه‌بوو، دواتر سه‌فه‌رێكم بۆ وڵاتێكی عه‌ره‌بی كرد،له پاش ئه‌و گه‌شته‌م بڕیارمدا به‌رده‌وام بم هه‌ر 6 مانگ جارێك بۆ وڵاتێك ده‌چم.
ئه‌و گه‌نجه هۆكاری گه‌شتكردنی گه‌رانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كلتوری وڵاتانی ده‌ره‌وه زۆر جیاوازه له وڵاتی ئێمه، هه‌روه‌ها باشبونی باری ئابوری هاوڵاتییان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ زیادبونی گه‌شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
گه‌شتكردن به قیسته
یه‌كێك له كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی گه‌شته‌كانی به قیست بۆ هاوڵاتیان ڕێك ده‌خات،گۆنا محه‌مه‌د كارمه‌ندی كۆمپانیای \""سمارت\"" بۆ چاودێرنیوز ده‌ڵێت: گه‌شته‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕووی له زیادبوون كردوه، ئه‌و كارمه‌نده هۆكاری زیادبونی گه‌شتیاری گه‌ڕانده‌وه بۆ هۆشیاربونی هاوڵاتیان، پێیوایه هاوڵاتیان حه‌زیان به گۆڕینی جه‌وی ژیانیان هه‌یه، یاخود چاولێكه‌ری له ناو هه‌ندێكدا یه‌كێكه له‌و هۆكارانه.
كارمه‌نده‌كه‌ی كۆمپانیای \""سمارت\"" هۆكاری دانانی سیسته‌می قسیتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان گه‌ڕانده‌وه‌و وتی: دانانی سیسته‌می قیست له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانه، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌توانێت بۆ چه‌ند وڵاتێك گه‌شت بكات به قیستی حه‌وت مانگ، نرخه‌كانیش جێگیر نییه، به پێی بلیتی فڕۆكه‌و وڵاته‌كه‌ی گه‌شتی بۆ ده‌كه‌ن ده‌گۆڕدرێت.
بێخاڵ عومه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 35ساڵه‌و بۆ چاودێرنیوز وتی: له وڵاتی ئیمه‌دا به تایبه‌ت له كوردستان خه‌ڵك ته‌نها مه‌به‌ستی پاره‌كۆكردنه‌وه یه، كه‌م هاوڵاتی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه گه‌شتكردن به‌شێكی زه‌روره بۆ ژیانی رۆژانه‌مان. وڵاتی ئێمه ژینگه‌یه‌كی پیسه پێویستمان به هه‌وایه‌كی پاك هه‌یه، پێویستمان به جه‌و گۆڕین هه‌یه، ئه‌و ژنه ده‌ڵێت: من وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م كۆمپانیای هه‌یه باری داراییمان باشه و ده‌توانین له ساڵێكدا جارێك یان دوو جار گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین.
په‌یوه‌ندی گه‌شتكردن‌و باری ده‌روونی
ده‌رونناسان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن گه‌شتكردن پێویستیه‌كه بۆ ئارامبونی باری ده‌رونی. دونیا جه‌مال ده‌رونناس بۆ چاودێرنیوز ده‌ڵێت: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك پێویستی به گۆڕینی جه‌و هه‌یه له هه‌ر وڵاتێك بێت، به تایبه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا چونكه وڵاتێكه به‌رده‌وام شه‌ڕی هه‌یه، وه ژینگه‌یه‌كی پیسی هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ساڵانه بتوانێت گه‌شتێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه بكات، به مه‌به‌ستی ئارامكردنی باری ده‌رونیان وه هه‌روه‌ها ئاشنابونیان به وڵاتانی تر ده‌بێته هۆی فراوان بون و به‌كارخستنی مێشكیان، هه‌روه‌ها دوركه‌وتنه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌م ژینگه پیسه.
حكومه‌ت ئاسانكاری كردوه بۆ هاوڵاتیان بۆ یه گه‌شته‌كان زیادی كردووه
به هۆی دابه‌زینی پاره‌ی ئێرانه‌وه گه‌شته‌كان بۆ ئێران زۆره، مه‌لاهیوا به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی گه‌شتیاری \""هوما\"" بۆ چاودێرنیوز ده‌ڵێت: گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر ڕووی له زیادبون كردوه، به تایبه‌ت بۆ وڵاتی ئیران و جۆرجیا، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره وتی: ئێستا گه‌شته‌كان بۆ وڵاتی ئێران زۆر زیادی كردووه ڕۆژانه له 7 پاس كه‌متر ناڕوات، ڕۆژی وا هه‌یه ده‌گاته 13 پاس ده‌چن بۆ وڵاتی ئێران.
مه‌لا هیوا هۆكاری زۆربونی گه‌شته‌كانی گه‌ڕانده‌وه بۆ باشبونی باری دارایی هاوڵاتیان وه ئاسانكاری له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كراوه به‌وه‌ی به كه‌مترین ماوه پاسپۆرت ده‌رده‌كرێت بۆ هاوڵاتیان‌و وه‌رگرتنی ڤیزه له كه‌مترین ماوه‌دا بۆ هه‌ندێك وڵات ده‌توانیت له ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له ماوه‌ی 15 خوله‌كدا ڤیزه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و سه‌فه‌ر بكات.
كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان بێبه‌شن له گه‌شتكردن
هیوا ئه‌حمه‌د پیاوێكی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵه ده‌ڵێت: گه‌شتكردن لای ئێمه ته‌نها بۆ كاربه‌ده‌ست و به‌رپرسه گه‌وره‌كانه،چینی مامناوه‌ندی ناتوانێت به هیچ جۆرێك گه‌شت بكات له‌به‌ر گرانی نرخی گه‌شته‌كان، به بۆچونی ئه‌و پیاوه پێویسته كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری كێبرَكی بكه‌ن له كه‌مترین نرخدا بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی تریش سودمه‌ندبن له‌و گه‌شتانه، ئه‌وه سودی بۆ كۆمپانیاكه‌ش و بۆ هاوڵاتیانیش هه‌یه، چونكه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك نرخه‌كه‌ی كه‌م بێت هاوڵاتیان زیاتر ڕوو ده‌كه‌نه ئه‌و كۆمپانیایه."
