64 كه‌س به تۆمه‌تی قومار كردن ده‌ستگیرده‌كرێن
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، بۆ چاودێرنیوز وتی: 64 كه‌س به تۆمه‌تی قومار كردن له ناو گازینۆكانی شاری سلێمانی ده‌ستگیركراون.
وتیشی: له چوارچێوه‌ی كاره‌كانماندا، كه‌سێك كه سه‌رقاڵی دزینی پاره‌ی ناو سندوقی خێرخوازی مزگه‌وته‌كان بووه‌و سێ ژن‌و پێاوێك كه سه‌رقاڵی گیرفان بڕین بوون له ناو بازاڕه‌كاندا، ده‌ستگیركراون.
راشیگه‌یاند: سێ كه‌سی تر به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركراون، یه‌كێكیان به تۆمه‌تی دزیكردنی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل‌و دوانه‌كه‌ی تریش به تۆمه‌تی دزیكردنی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ له گه‌ڕه‌كه‌كاندا.
