چەکدارە توندرەوەکانی سوریا ٢٠٠ ھاوڵاتی کورد دەڕفێنن
ئەمڕۆ ئەو روانگەیە وتیشی: بەرەی نوسرە و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام کۆنترۆلی شارۆچکەی تەل عەرنیان لە ئاواییەکانی سەر بە حەلەب کردووە و شارۆچکەی تەل حاسلیشیان کۆنترۆل کردوە و چەکدارەکانی دەولەتی ئیسلامی و بەرەی نوسرە لەم دوو شارۆچکەیە نزیکەی ٢٠٠ ھاوڵاتی کوردیان رفاندووە.
بەڕێوەبەری روانگە, رامی عەبدولرەحمان, بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند, دوای ئەوەی یەکێک لە ئەمیرەکانی دەولەتی ئیسلامی داوایکرد شەڕ لەگەڵ لیوای بەرەی کوردی سەر بە سوپای ئازادی سوریا بکرێت, پێکدادان لە شەوی یەکشمەممە لەسەر دووشەممە دەستی پێکرد.
ئاماژەی بەوەشدا: چەکدارانی توندەڕەوی ئیسلامییەکان ھێرشیان کردۆتە بارەگایەکی کەتیبەی کوردی لە تەل حاسل فەرماندەی کەتیبەکە کوژرا, دواتر شەڕی توند لەم دوو شارۆچکەیە کە دەکەوێتە باشوری رۆژھەڵاتی حەلەب روویدا و تاکو چوارشەممە ١٦ کورد کوژراون و کە ١١ کەسیا شەڕوان بوون, لەلایەنی بەرامبەریش ١٠ چەکدار کوژران و لە نێوانیاندا ئەمیری بەرەی نوسرە ھەیە.
