1ی ئاب/ ئۆگۆست (گوڵان میدیا)- عەمید ھێرش ئەحمەد بەڕێوەبەری نەھێشتنی تاوانی ھەولێر راگەیاند: لە ماوەی مانگی رەمەزاندا لە ھەولێر ژمارەیەک کردەوەی دزیکردن لە چەند گەڕەکێک روویداوە، ھێزەکانی پۆلیس و نەھیشتنی تاوان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکان کردووەو توانیویانە سەرجەم ئەنجامدەرانی ئەو کردەوانە بدۆزرێنەوەو پاشان رادەستی دادگا کراون.
ھەروەھا گوتی: لە ئێستەدا دۆخی ھەمەلایەنەی شاری ھەولێر سەقامگیرەو ھێزەکانیشیان بە پێی ئەو پلانە ئەمنییەی لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە پێرەویان کردووە ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.