نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان كۆبوونەوە

 نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان كۆبوونەوە
لە دووەم رۆژی سەردانەكەیدا بۆ توركیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەكان و سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێم،هاوكات لە لایەنی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا، تانەر یڵدز وەزیری وزە و حەیاتی یازجی وەزیری گومرگ و بازرگانی، بەشداری كۆبوونەوەكەن و چاوەڕێ دەكرێ بە گوێرەی پێكهاتەی وەزیرەكان مەسەلەی وزە و هەناردەكرنی نەوت لە كوردستانەوە بۆ توركیا بابەتی جێی گفتوگۆی هەردوو سەرۆك وەزیران بێت.









رووداو
Top