پۆلیسی رانیە باندێکی دزیکردنی دەستگیر کرد

پۆلیسی رانیە باندێکی دزیکردنی دەستگیر کرد
31ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لەرانیە لەھەڵمەتێکیاندا لەناو ئەوشارەدا توانیان باندێکی گەورەی دزیکردن دەستگیر بکەن کە لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستاندا چەندین کاری دزییان ئەنجامداوە.

نەقیب مستەفا محەمەد وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: باندە دەستگیرکراوەکە پێکھاتوون لەچوار کەس کە دانیشتووی شاری سلێمانی و کەرکووکن ،ئەوانە باندێکی گەورەن و چەندین کەسی دیکەشیان لەگەڵدایە و تائێستا چەندین کاری دزییان لەزۆربەی شارەکانی کوردستاندا ئەنجامداوە. گوتیشی: ھێزەکانمان ئەو باندەیان لەشاری رانیە بە سێ ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزی جۆری \"تویۆتا پیکاب و کرۆلا و کیا\"" دەستگیرکردووە کە پێدەچێت بەپارەی دزییەکانیان ئەو ئۆتۆمبێلانەیان کڕی بێت ،چونکە ئەوانە باندی دزینی ئۆتۆمبێل و پارەو چەک و کەلوپەلی دیکەن، بەپێی زانیارییەکانمان ولێکۆڵینەوەکانمان لەگەڵیاندا پێشینەی دزیکردنیان ھەیەو چەندین جاری دیکە لەسەر دزیکردن بەندکراون."
Top