دەڤەری راپەڕین.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی بەسەر ٢٢٠ منداڵی ئازیزدا دابەشکرد

دەڤەری راپەڕین.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی بەسەر ٢٢٠ منداڵی ئازیزدا دابەشکرد
31ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- لەچوارچێوەی ھاوکارییەکانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوەو بەپێی ئەو بەرنامەیەی کاری پێدەکات لەھەموو ناوچەکانی کوردستاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەشاری رانیە، ھاوکاری بەسەر ٢٢٠ منداڵی ئازیزی دەڤەری بیتوێن و پشدەردابەشکرد.

سۆران خەڵەف بەرپرسی لقی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئازیزان کە یەکێکە لەپڕۆژە گرنگەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بۆ ھاوکاریکردنی منداڵانی بێباوکە لەسەرتاسەری کوردستاندا، بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە ھاوکاریمان بەسەر ٢٢٠ منداڵی ئازیزی سنووری ھەردوو قەزای رانیەو پشدەردا دابەشکرد کە وەکو مووچە بۆمان بڕیونەتەوە.
Top