تەندەری ٥٠٠قوتابخانە ئامادەی دەست پێکردنن
ھاجەر داود گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان ڕوونی کردەوە کە لە چوار چێوەی پلانی وەزارەتی پەروەدە بۆ دروستکردنی ٢٠٠٠ قوتابخانە ئێستاکە ٥٠٠ لەو قوتابخانانە وێڕای تەواو بوونی سەرجەم مامەڵەکانیان لە شێوازی نەخشەدانان و دیاری کردنی زەوی پێویست و شێوازی پێکھاتەی قوتابخانەکان ئامادەی دەست پێکردنن بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا تەندەرەکان ئامادەی ڕادەستکرانن بۆ بەردەم بەڵێندەرەکان، تاوەکو لە ماوەی زۆر نزیکدا دەستیان پێ بکرێت.
