نێچیرڤان بارزانی ئەمشەو لەگەڵ داود ئۆغڵۆو سبەی لەگەڵ ئەردۆگان كۆدەبێتەوە

 نێچیرڤان بارزانی ئەمشەو لەگەڵ داود ئۆغڵۆو سبەی لەگەڵ ئەردۆگان كۆدەبێتەوە
بڕیارە سبەی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆگان كۆببنەوە. وەزیری دەرەوەی توركیاش رایگەیاند، باس لە رەوشی عێراق و سووریا دەكەن.

شەوی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا سەردانی ئەو وڵاتەی كرد.

بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ ئەردۆغان و داود ئۆغلو كۆببێتەوە.

ئەحمەد داود ئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی باسی سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو وڵاتە كرد و رایگەیاند، \"ئێمە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە تایبەت لەسەر بارودۆخی سووریا و عێراق قسە دەكەین، باس لە پەیوەندییە ئابوورییەكان دەكەین\"". گوتیشی: سبەینێ نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆگان كۆدەبنەوە\"".

داودئۆغلۆ لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكەوە بەربانگ دەكەنەوە .









رووداو "
Top