وەزارەتی تەندروستی باشترین جۆری دەرمانی چارەسەركردنی شێرپەنجە دابین دەكات
ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی گرێبەستێكی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سندوقی هاوكاری نەخۆشانی شێرپەنجە لەگەل ژمارەیەك كۆمپانیای دایك و بنەڕەت و بریكاری كۆمپانیاكانی بیانی ئیمزا كرا، بە پێی ناوەڕۆكی گرێبەستەكە باشترین جۆری دەرمانی چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە كۆمپانیا بەناوبانگەكان دەگاتە هەرێمی كوردستان .
د. رێكەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی رایگەیاند: بەئامانجی دابینكردنی باشترین جۆری دەرمانی چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی تەندروستی و سندوقی كۆمەكی نەخۆشانی شێرپەنجە، گرێبەستی هێنانی دەرمانی چارەسەركردنی ئەو نەخۆشیەی لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیا ئیمزا كرد، لەوانە كۆمپانیای دایك و بنەڕەت و بریكاری كۆمپانیاكانی ساینۆفی و پی فابری فەرەنسی و gskبەریتانی و ئەسترازینیكای رۆك و نۆفارتسی وmsdو لیلی ئەمەركی و سویسری و نۆفۆنۆردنستنی دانیماركی، گرێبەستەكەش بۆ ماوەیەی یەك ساڵە .
هەروەها گوتی: ئامانج لەو گرێبەستە دابینكردنی بڕی پێویستی دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجەیە بۆ سەرجەم ئەو سەنتەر و نەخۆشخانەتایبەتانەی چارەسەری توشبوانی ئەو نەخۆشەیان لێدەكرێت، كە لە كاتی ئێستا زیاتر لە 12هەزار نەخۆشی شێرپەنجە ئەو چارەسەر وەردەگرن، لەوانە 4 هەزاریان خەڵكی ناوچەكانی تری عێراق، بەهەمان شێوەی دانیشتوانی هەرێم بە خۆرایی چارەسەر دەكرێن، بە ئیمزاكردنی ئەو گرێبەستانە لەمەودا هەرێمی كوردستان باشترین جۆری دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە دەهێنێە ناو هەرێمی كوردستان.
