وەزارەتی تەندروستی باشترین جۆری دەرمانی چارەسەرکردنی شێرپەنجە دابین دەکات

وەزارەتی تەندروستی باشترین جۆری دەرمانی چارەسەرکردنی شێرپەنجە دابین دەکات
30ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی گرێبەستێکی لە نێوان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سندوقی ھاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە لەگەل ژمارەیەک کۆمپانیای دایک و بنەڕەت و بریکاری کۆمپانیاکانی بیانی ئیمزا کرا، بە پێی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە باشترین جۆری دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکان دەگاتە ھەرێمی کوردستان .

د. رێکەوت حەمەرەشید وەزیری تەندروستی رایگەیاند: بەئامانجی دابینکردنی باشترین جۆری دەرمانی چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی و سندوقی کۆمەکی نەخۆشانی شێرپەنجە، گرێبەستی ھێنانی دەرمانی چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشیەی لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیا ئیمزا کرد ، لەوانە کۆمپانیای دایک و بنەڕەت و بریکاری کۆمپانیاکانی ساینۆفی و پی فابری فەرەنسی و gskبەریتانی و ئەسترازینیکای رۆک و نۆفارتسی وmsdو لیلی ئەمەرکی و سویسری و نۆفۆنۆردنستنی دانیمارکی ، گرێبەستەکەش بۆ ماوەیەی یەک ساڵە .

ھەروەھا گوتی: ئامانج لەو گرێبەستە دابینکردنی بڕی پێویستی دەرمانی نەخۆشی شێرپەنجەیە بۆ سەرجەم ئەو سەنتەر و نەخۆشخانەتایبەتانەی چارەسەری توشبوانی ئەو نەخۆشەیان لێدەکرێت، کە لە کاتی ئێستا زیاتر لە ١٢ھەزار نەخۆشی شێرپەنجە ئەو چارەسەر وەردەگرن، لەوانە ٤ ھەزاریان خەڵکی ناوچەکانی تری عێراق، بەھەمان شێوەی دانیشتوانی ھەرێم بە خۆرایی چارەسەر دەکرێن، بە ئیمزاکردنی ئەو گرێبەستانە لەمەودا ھەرێمی کوردستان باشترین جۆری دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە دەھێنێە ناو ھەرێمی کوردستان.
Top