بەھۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک لەبینایەکی سلێمانی کەوتووە

بەھۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک لەبینایەکی سلێمانی کەوتووە
30ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەھۆی شۆرشتی کارەباوە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە بینایەکی کۆمپانیای دیوان کەوتەوە،بەو ھۆیەشەوە چەندین کەرەستەو ئامێر و مۆبێلیات سووتان،دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی لەماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراو ھیچ زیانێکی گیانیشی بەدواوە نەبوو.
ڕێکان جەمال ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بەپەیامنێری ڕایگەیاند:\" وا دەردەکەوێت ڕووداوەکە بەھۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت و لەڕێگەی وایەری فێنکەرەوەیەکەوە ڕوویدابێت\"".
گووتیشی:\""زیانەکان مادین و خۆشبەخستانە ھیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
شایەنی باسە تاکو ئێستا چەندین ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە بیناو باڵەخانەکانی سلێمانیدا بەھۆی شۆرتی کارەباوە کەوتۆتەوە،بۆ چارەسەر کردنی کێشانەکان و دابین کردنی مەرجەکانی سەلامەتی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا قائیم قامیەتی مەرکەزی سلێمانی لیژنەیەکی بۆسەردان کردنی سەرجەم باڵەخانەکان پێک ھێنا،تاکو ئێستاش چەندین کەم و کوڕیان تۆمار کردوە بڕیاریشە سبەینێ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لیژنەکە ئاماری کاروچالاکیەکانیان بخەنە ڕوو."
Top