ھەولێر .. لە15رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانی 25 کەس بە رووداوی ھاتووچۆ بوونەتە قوربانی

ھەولێر .. لە15رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانی 25 کەس بە رووداوی ھاتووچۆ بوونەتە قوربانی
30ی‌ ته‌مموز/ یۆلیۆ (گوڵان میدیا)- بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر ئاشکرایکرد، لە15رۆژی یەکەمی مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 38رووداوی ھاتۆچۆ لە شاری ھەولێر روویانداوە، لە ئاکامدا25کەس بوونەتە قوربانی.

فازل حاجی حوسێن بەرێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی ھەولێر بەkdp.infoراگەیاند: لە1تا 15رەمەزان 38رووداوی ھاتوچۆ لە شاری ھەولێر و دەوروبەری روویانداوە، لە ئاکامدا شەش کەس گیانی لە دەست داوە و 19کەسی دیکەش برینداربوونە.

فازل حاجی حوسێن گوتیشی: 20رووداو لە ناو شاری ھەولێر بووە و 18رووداوی دیکەش لە رێگاکانی دەرەوەی شار بووە. حوسێن رونیشیکردوە، ئەوان ئامارەکان ھەر 15رۆژ جارێک بەدەستیان دەگات و پێش جەژن ئاماری رووداوەکانی ھاتوچۆ تەواوی مانگی رەمەزان بڵاو دەکەنەوە.
Top