د.مەحمود عوسمان: بانگھێشتکردنی بەرپرسە ئەمنییەکان بۆ پەرلەمان کارێکی ھەڵەیە
د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراقێ لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.infoراگەیاند:رۆژ بەرۆژ تەقینەوەکان لەزیاد بوون دان وتیرۆرستان کات و شوێنی تەقینەوەکان دیاری دەکەن و پێشوتر تەقینەوەکان لە خواروی عێراق رویان نەدەدا، بەڵام ئێستهھەموو شوێنێکی گرتۆتەوە، جگە لەھەرێمی کوردستان.
سەبارەت بەھۆکار ئامادەنەبوونی بەرپرسە ئەمنییەکان لەپەرلەمان د.مەحمود عوسمان گوتی: نوری مالیکی رێگری لەھاتنی پەرپرسە ئەمنییەکان دەکات، چونکە پرس بەو دهکەن لەبەر ئەوەی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانە، بەڵام بانگھێشتکردنی بەرپرسە ئەمنییەکان ھەڵەیە، چونکە ئەوان تەنھا لایەنی جێبەجێکارن و پێویستە مالیکی بانگێھشت بکرێت، چونکە ھەموو پۆستە ئەمنییەکان لەدەست ئەودان.
ئەوپەرلەمانتارەی کورد راشیگەیاند: پەیوەندی نێوان پەرلەمان و حکوومەتیش باش نییە و خەڵکی عێراق بوونەتە قوربانی ئەوکردارە تیرۆرستیانە.
عوسمان رونیشیکردهوە، بارودۆخی عێراق خراپتر دەبێت، چونکە لەماوە رابردوو ژمارەیەکی زۆری سەرکردەی رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە ھەڵاتوون ئەمانە ڕۆلیان دەبێت ، ھەروەھا لە سنوری نێوان سوریا وعێراقیش رێکخراوی قاعیدە ھاوکاری یەکتری دەکەن ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی بارودۆخەکە خراپتر بێت.
ئەمڕۆ لەشاری بەغدا زیاتر لە10تەقینەوە رویانداوە ، لەئاکامدا زیاتر لە200کەس بوونەتە قوربانی.
